گرنگی رێکخستنی کاتەکانمان


غەیدا بێروخی

دەوترێت( کات وەکو شیرە ٸەگەر نەیبری ٸەو دەتبرێت) , ھەر لێرەوە گرنگی کاتمان بۆ دەردەکەوێت کە پێویستە بەزیرەکی و دانایی بەرێوەی ببەین و رێکی بخەین تابتوانین زۆرترین سود وەربگرین لەوکاتەی کە لە بەر دەستمانە , وخودای گەورەش سوندی بەکات خواردوە وەکو ( اللیل , والنھار , الفجر , الضحى ، والعصر )  کە وەکو پەیامێکە پێمان رادەگەیەنێت کە چەندە گرنگە بەھای کات بزانین تاکو لەم دونیایەدا ٸەوەی کە ھەمانە لە ٸامانج و تموح بەدەستی بێنین و بۆ رۆژی دوایش زەخیرەی خۆمان پرکەین لەچاکەو خێرو خێرات و عیبادەت لەوکاتەی وزەو توانامان ھەیە و گەنجین .
ھۆکارەکانی بەھەدەردانی کات زۆرن وەکو :-

1- سۆشیال میدیا :- بەکارھێنانی تۆرەکانی سۆشیال میدیا بەبێ بەرنامە دەبێتە ھۆی ٸەوەی کاتێکی زۆرمان بەفیرۆ بڕوات بێ ٸەوەی ھەستی پێ بکەین.

2- نەبوونی ٸامانج :- نەبوونی ٸامانج یەکێکە لەھۆکارە سەرەکیەکانی بەھەدەردانی کات لای گەنجان مان چونکە نازانن بۆچ دەژین و دەبێت کار بۆ چ مەبەستێک بکەن.

3- نەزانین و تێنەگەیشتن لە بەھای کات :- کاتێک مرۆڤ بەھای شتێک نازانێت بێگومان ھیچ بایەخێکی پێ نادات تاکو له دەستی دەچێت کاتێک بەھۆش خۆی دێتەوە دەبینێت کە شتگەلێکی زۆری لەدەست داوە وھەڵی زۆری لە دەست داوە  وزەو تواناو ٸەوکاتەی جارانی نەماوە چونکە ٸەو ھەلە پێشتر ھاتۆتە پێشي و نەي قۆستۆتەوە .

4- نەبوونی پلان و رێکخستن :- کاتێک کە پلان بۆ کارەکانمان دانانێن ٸینجا چ پلانی رۆژانە بێت چ پلانی ھەفتانە , نەبوونی پلان و ریک نەخستنی کار و ٸەرکەکانمان بەپێی گرنگی و ٸەولەویەت و ٸاسانی ٸەوە رێگایەکی ٸاسان دەبێت بۆ بەفیرۆدانی کات .
5- ھەبوونی ھاورێی خراب:- ٸەمەش ھۆکارێکی تری بەھەدەردانی کاتە لای گەنجان.

گرنگی رێکخستنی کات دەبێتە ھۆی:-
1-  پەستان و دڵەراوکێ کەمتر
2-ھاوسەنگیەکی باشتر لەنێوان کار و ژیانی تایبەت
3- بەدەست ھێنانی کاتی زیاتر
4-  تەرکیزی زیاتر
5- ٸاستی زیاتری بەرھەم
6- وزەی زیاتر
7- شتەکان ٸاسانتر دەبن .
لاپەرێ دیڤدا لاپەرێ بەرێ