جیگر رەشید هەركی
بەڕابەرایەتی باوكی ڕوحی نەتەوەیمان مەلامستەفا بارزانی لە ژێر دروشمی یان كوردستان یان نەمان لە 16ی ئابی ساڵی 1946 پارتی دیموكرتی كوردستان دامەزرا، دامەزراندنی پارتی هیوا و ئومێد و هێزی زیندووبوونەوەی گەلی كوردستانبوو بۆ بەرپەرچدانەوە و قبولنەكردنی ئەو زولم و زۆردارییەی دژی گەلی كورد و كوردستان دەكرا، دامەزراندنی پارتی هاوكاتە لەگەڵ ڕوژی لەدایكبوونی سەرۆك و مەرجعی بالای نەتەوەكەمان بەرێز مەسعود بارزانی كە لە 16 ئابی ساڵی 1946 لە ژێر ئالای كوردستان لە سابڵاغ لەدایكبوو.
دوای دامەزراندنی پارتی دوژمنانی گەلی كوردستان تووشی دلەڕاوكێ و شەپرزەییەكی زۆر بوون، هەر زوو هەستیان بەبەهێزی پارتیانكرد و لە ڕۆژی دامەزرندنی پارتییەوە هەتا ئەمڕۆ بە هەمووشێوەیەك و بە زۆر پیلانی جوربەجورەوە ڕووبەڕووی پارتی بوونەتەوە بەلام نەیان توانیوە ئەم پارتە نەتەوایەتییە لەمەیدانی خەباتی سیاسی كوردستان بوەستێنن و شكستیان هێناوە.
77 ساڵە پارتی بەڕابەرایەتی بارزانی نەمر و سەرۆك مەسعود بارزانی خۆیان نەچەماندووە و دوژمنیان لە هەموو ڕوویێكەوە تووشی شكست كردووە و تا گەیشتوونەتە ئەم ئازادی و سەرفرازیەی ئەمڕۆ كە دە بینین بە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و بە هەول وهیمەتی زەند و بازوی پێشمەرگە قارەمانەكان خاوەنی كوردستانێكی بەهێزین و خاوەن قەوارەیەكی دەستوورین و ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشكەوتن و سەركەوتنی زیاترین.
ئێستاش 77ساڵە پارتی و بارزانی لەسەنگەردان و كوردستانیش لە پێشكەوتندایە و خۆری ئازادی كوردستان دایم لە هەلاتندایە و خۆری دۆژمنانیش لە ئاوابووندایە.
لە 16 ئابی مەزن چیمان دێتە پێش
چاو:
*لە 16 ئابدا وتەی باوکی ڕوحیمان بارزانی نەمر دێتەبەرچاومان کە
گووتی ئەگەر كوردایەتی گرانە خیانەت نەكردن ئاسانە ، هەروەها ئەم وتەیەمان دێتە پێش چاو كە گووتی یەک کورد لە کەرکووک نەبێت کەرکووک هەرکوردستانە.
* لە 16 ئابدا وتەی زێڕینی سەرۆك مەسعود بارزانیمان دێتە پێش چاو كەگووتی: پارتی داربەڕووی كوردستانە نەبەسووتان نەبە بڕین لەناو ناچێت.
* لە 16ی ئابدا بەرگری کردن لەشورش و پێشکەوتنەکان و لەناوبردنی ڕژێمی سەدامی گوڕبەگوڕ دێتە پێش چاومان.
* لە 16 ئابدا بەهێزی ناوی پێشمەرگەمان دێتەپێش چاو كە لە شەری داسەپاوی داعش تاکە هێزبوون خۆڕاگر و سەرکەوتووبوون بەسەر ئەم هێزە دڕندەیە.
* لە 16 ئابدا مافی چاڕەی خۆنووسین و سەرکەوتنی ریفراندوم و بەرگریەکەی داستانی پردێ و سحێلامان دێتە بەرچاو.
* لە 16 ئابدا جەنابی سەرۆك بارزانی مان دێتەپێش چاو کە لەناو ئاپورای خەڵکی کوردستان و لەپێش چاوی هەموو جیهان حیسابی بو هەموو ئەو وڵاتانەی نەکرد کە دژی سەربەخۆی کوردستان بوون،کەچی ئەو پێچەوانەی هەندێک لە سەرکردەکانی تری کورد بەرگری لە سەربەخۆی کوردستان و ئازادی کوردی کرد.
* لە 16 ئابدا دا ئەم وتەیەی جەنابی سەروک بارزانیمان دێتە پێش چاو کە گووتی ئەگەڕ پارتی نەبوایە پیڵانی لەناوبردنی کوردستان سەری دەگرت و ئە مڕۆ لە هەولێر خەلکێکی تر حوکمیان دەکرد وە دلنیابن دلنیابن هەرجورە پلانێکی تری لەم شێوەیە هەبێت لەناودەبرێت و سەرناگرێت خەلکی کوردستان هیمەتێکی زوریان کرد و نەیان هێشت خەونی نا حەزان بێتەدی زورێکیان بەتەمابون کۆتای پارتی ببینن بەڵام نەیان زانی پارتی دەبێتەحزبی رەقەم یەك لەسەر ئاستی عێراق.