" غـەیـدا بـێـروخی "
دامەزراندنی پارتی زەرورەتێکی حەتمی بوو لەوکاتەدا، پارتی لە دوای جەنگی جیھانی دووەم لە16 ی ئابی 1946 دامەزرا کە کاتی ھەڵسانەوەی میللەتانی ژێر دەست و ئازادیخواز بوو، پارتی حزبی دیموکراتی نەتەوەیی و سەرەکیە لەھەرێمی کوردستان حزبێکە باوەری بەمافی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ئازادی تاک ھەیە حزبێکە بەردەوام لە تێکۆشان دایە تاکە حزبە کە لەخەمی خاک و میللەت دابیت، ئەم حزبە لەسەر دەستی باوکی روحی نەتەوەیی کورد ( مەلا مستەفا بارزانی ) دامەزرا ھەر ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی خەلکێکی زۆر لەدەوری پارتی کۆببێتەوە چونکە مەلا مستەفا بارزانی خاوەن رابردوویەکی پرشنگدار بوو ھەروەھا بەراوێژ کردن لەگەل ( قازی محمد ) بریاری دامەزراندنی پارتی دا , پارتی لەسەرەتای دروست بوونیەوە تا سالی 1976 تاکە حزب بوو لەگۆرەپانی سیاسی کە داوای مافی کوردی دەکرد و لە خەبات دابوو، لە سەرەتادا ناوی( حزبی دیموکراتی کورد )بوو بەڵام دواتر لەکۆنگرەی سێیەمی پارتی کە لە 26 /1 /1953 لەکەرکوک بەسترا گۆردرا بۆ ( پارتی دیموکراتی کوردستان )، پارتی لەسەرەتای دروست بوونیەوە تاکو نەوەدەکان داوای حوکمی زاتی دەکرد بۆ کورد و دیموکراتیەت بۆ عیراق بەڵام لەسەرەتای نەوەدەکان ئاراستەیەکی تری وەرگرت بەشێوەیەک کە دەستی کرد بەداوا کردنی دەوڵەتی سەربەخۆ بەڵام بە فیدرالیەت رازی بوو وەکو چارەسەرێکی کاتی لەسەر داوای ٸەمریکا، پارتی حزبێکە کەبەدرێژایی مێژوو خەباتی کردووە لەدوای باوکی روحی نەتەوەی کورد ( مەلا مستەفا بارزانی) ئەم ئەرکە لەلایەن سەرۆک ورابەری کورد مسعود بارزانی بەرێوەبردرا، تاکە خەمی جەنابی سەرۆک دۆزی رەوای کورد بوویە وتاکە ئارەزووی دەوڵەت وسەربەخۆی کوردستان بووە ، پارتی توانی دۆزی رەوای کورد بە جیھان بناسێنێت لە کۆنگرە نێودەولەتیەکاندا باسی کورد بکرێت، بیرۆکەی پێکھێنانی بەرەی کوردستانی لەلایەن پارتیەوە بوو، دینەمۆی راپەرینی گەلی کورد بوو لەسالی1991، خاوەنی بیرۆکەی ھەلبژاردنی گشتی و دامەزراندنی قەوارەی ھەرێم بوو، ئەمانە و چەندین دەسکەوتی تر لە خەبات و سەردەمی چیا تاکو ئەنجام دانی ریفراندۆم کە میللەت شانازیان پێوە دەکات، ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتانە ھەمووی دەگەرێتەوە بۆ حیکمەت و زیرەکی ھەردوو سەرکردە و تێکۆشەر ( مەلا مستەفا بارزانی لەسەردەمی خۆی و مسعود بارزانی )، بەرز و پیرۆزبێت یادی لەدایک بوونی مەرجەعی باڵاو رێبەری گەلی کورد مسعود بارزانی و یادی دامەزراندنی گەورەترین پارت، پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەر لەم رۆژەدا سەری رێزو نەوازش بۆشەھیدانی رێگای رزگاری کورد و کوردستان دادەنەوێنم سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی ھەمیشە لەیاد