غەیدا بێروخی
بێگومان یەکێک لەوشتانەی کەدایک وباوک بەتایبەتی دایک نیگەران دەکات بریتیە لەپەروەردە کردنی دروست بۆ منالەکان لەسەر بنەماکانی ٸاینی ٸیسلام دواتر بنەما و بەھا کۆمەلایەتیەکان , دایک وباوک پێش ٸەوەی بیر لەوە بکەنەوە کە مناڵ بخەنەوە پێویستە بیر لەپەروەردە و فێرکردنی بکەنەوە و ژینگەیەکی لەباری بۆ برەخسێنن , چونکە پەروەردەکردنی مناڵ بەرپرساریەتیەکی گەورەیە پێویستە ھەموو دایک و باوکێک بەتایبەتی دایک کە ٸەرکی سەرەکی لەسەر شانی ٸەوە بۆیە پێویستە لە ٸاست ٸەو بەرپرسیاریەتە بێت .باوک میوانە ٸەوەی کەزیاتر لەگەل مناڵە دایکە بۆیە زەحمەتیەکە ھەربۆ دایکە. و پەروەردەکردنی مناڵ بێگومان ٸەرکێکی قورسە ماندوبوونێکی باش و قوربانی دانی دەوێت دەبێت کاتی تەواویان بۆ تەرخان بکەین بەتایبەت لەو سەردەمەی ٸێستادا کە سەردەمی تەکنەلۆجیا و مۆبایل و ٸایپادە وەک ٸەوەی لەجەنگێک دابین وایە , واتە زۆر سەختە لەم سەردەمەدا مامەڵەکردن لەگەل مناڵ , ھەموومان حەز دەکەین لەم تەجروبەیە سەرکەوتووبین بۆیە پێویستە باشترین رێگا ھەلبژیرن لەکاتی مامەڵەکردن لەگەلیان وٸارام بین, بەڵام ھەندێک جار مناڵەکان زۆر کەلەرەق و توندوتیژن و گوێرایەلی دایکیان نابن لەم کاتەدا ٸەرکی پەروەردەکردن قورسترە پێویستی بەٸارام گرتنی زیاتر دەبێت .
تاکو چارەسەری ٸەم کێشەیە بکەین پێویستە ٸەم رێنمایانە جێبەجێ بکەین :-
1- دوورکەوتن لە فەرمانی راستەوخۆ
پێویستە شێوازی گفتوگۆکردن بەکاربێنین لەبری فەرمان کردنی راستەوخۆ ,و رێگە بەمنال بدەین کەبە ٸازادی بیرورایی خۆیان دەرببرن
2- ھاندانی مناڵ و پیاھەلگوتنی بەردەوام
پیاھەلگوتنی منال لەسەر ھەر کارێکی باش وٸەرێنی وا دەکات کەھەست بەٸارامی بکات . و بەراوردنەکردنی مناڵ بەمناڵانی تر چونکە دەبێتە ھۆی کەلەرەق بوونی .
3- گوێ گرتن لە ٸارەزوی مناڵ دەبێت کاتی تەواوی پێی بدەین بۆ قسەکردن و دەربرینی ڕای خۆیان لەسەر ٸەوەی کەلەناخیان دا دەگوزەرێت بێ ٸەوەی قسەیان پێ ببرین . پێویستە گوێی گرێکی باشی مناڵەکانمان بین تاکوکێشەکانیان بزانین لەناو خێزان و لە قوتابخانە وھەوڵی چارەسەرکردنی بدەین گوێی لە ٸارەزوەکانیان بگرین و رێزی لێ بگرین
4- ھەڵنەچوون و خێرا نەکردن لەسزا دان وتوندوتیژی. پێویستە ٸارام بین لەمامەڵە کردن لەگەل مناڵی کەلەرەق کە پێویست بەحیکمەت و نەرم و نیانی دەکات لەمامەڵە کردن لەگەڵی ولێدان بەکارنەھێنین لەبری ٸەوە گفتوگۆی لەگەل دابکە ین .
5- کۆنترۆل کردنی تورەیی
لەکاتی بەردەوام بوونی مناڵ لەسەر کەلە رەقی لە ھەلوێستێکی دیاریکراودا ٸەوە پێویست بە نیگەرانی ناکات . پێویستە ٸەوشوێنە چەند خولەکێک بەجێ بێلین تاکو ٸارام بێت دواتر گفتوگۆی لەگەل دابکەین بەشێوەیەکی ٸارام و لەسەرخۆ بین وھەلنەچین لەگەلی تاکو زیاتر کەلەرەق نەبێت