{ غەیدا بێروخی }
دەوڵەتی کوردی 700 ساڵ پێش زایین بوونی ھەبوو کاتێک کە کورد دەوڵەت بوو ئەو دەوڵەتە زڵھێزانەی تازە ھیچ کامیان نەبوون , واتە تەنھا کیان و دەوڵەتی کوردی بوونی ھەبووه ئەو دەوڵەتەی کە ئێستا ھەموومان بەحەسرەتین بیبینین و تامی سەربەخۆی بچێژین و لەسەر نەخشەی جیھان دا بوونی ھەبێت و ئاڵاکەمان بەسەربەرزی بێ وترس لە ھەموو جیھان دا بشەکێتەوە، گەیشتن بەم خەونە زۆر ئاسان دەبوو ئەگەر ھاتبا میللەتی کورد بە ھەر چوار پارچەوە یەک ھەلوێست و یەکگرتووبان کوردانی رۆژئاوا و رۆژھەڵات و باکوور بەڵام ئەوە کە دەبینین زۆر جێگای داخە و ئەو پەری نەزانییە کە لە ھەر پارچەیەک جۆرە ئاڵایەکە کە جیاوازە لەوی تر پرسیار لێرە دا ئەوەیە ئەگەر شانازی بە کورد بوون دەکەن بۆچی ئاڵای کوردستانی باشوور لاتان پەسەند نیە بۆچی دەبێت میللەتێک بەم شێوەیە بێت ھەر پارچەیەک دان بە ئەوی تر دا نەنێت و رێز لە دەسکەوتەکانی نە گرێت و شانازی پێوە نە کات ئەم چوار جۆرە ئاڵایە بۆچیە ؟ لە کاتێک دا ھەموومان ھەر کوردین و ھەمان بنەچە و رەچەلەکین ! بۆچی دەبێت ئێمە دابەشکردنی خۆمان جوانتر نیشان بدەین چ پێویست دەکات کورد بەچوار جۆر ئاڵاوە بچێتە پێش ناحەزان لەچ شوێنێکی دونیادا میللەتێک چوار جۆر ئاڵای ھەیە دەوڵەتان دەبێت بەھۆی کامە ئاڵا کورد بناسنەوە ؟ بۆچی گلەیی لەدەوڵەتانی دەسەڵاتدار دەکەین لەکاتێک دا خۆمان لەناوخو دا یەک بیروباوەرمان نیە و یەک سەرکردەمان قەبووڵ نیە بە ھەرچوار پارچەوە کە کوردین ! کاتێک کە بەرواری پەیماننامەی لۆزان بوو ھەر یەکەوە قسەی زلیان دەکرد و شانازیان بەخۆیانەوە دەکرد کە گوایە کوردانی ھەر چوار پارچەی کوردستان چونەتە ئەو شوێنەی کەپەیماننامەی لۆزانی لێ واژوو کرا بەچوار جۆر ئاڵاوە بەبێی ئەوەی بیر لەوە بکەینەوە کە چ ئاسەوارێک بەجێ دەھێلێت لەلایەن دەوڵەتانی تر. بەم شێوەیە بۆ دوژمن سەلمێنرا کە ئەوە ئێمەین کە رێگا بەدابەش کردن و پارچە کردنی خۆمان دەدەین و ئێوە سەرکەوتووبوون لەدابەش کردنمان سەیرکەن ئێمە بە ئاڵایەکەوە نەھاتووین بەڵکو بە چوار ئاڵای جیاواز ھاتووین كه گوزارشت له پارچەیی و دژ بەیەکی مان دەکات . کاتێک ئێمەی کورد خاوەنی ئەم جۆرە بیرکردنەوەین بەچ شێوەیەک دەمانەوێت بگەین بە مافەکانمان و پارچەکانی تر چۆن بەم شێوەیە لە ژێر دەستی رزگارتان دەبێت ئەوانە ھەمووی پرسیارن کە دەبێت لەخۆتانی بکەن , بۆ دەبێت بەم شێوەیە بین و دژایەتی یەک بکەین لەکاتێک دا باش دەزانین ئێمەی کورد ناحەز مان زۆرە ٸەگەر یەکگرتوو نەبین شکست پێی ھێنانمان ئاسان دەبێت لەکۆن دا لەسەردەمی میرنشینەکانیش ھەر بەم شێوەیە بوو ھەر میرنشینێک دژایەتی و دوژمنایەتی ئەوی تری دەکرد بۆ دەبێت ئێمەی کورد وابین کە جێی گاڵتەی ناحەزانمان بین ؟ بۆچ دەبێت خیانەت لەناو مان دا کۆتایی نەیەت تاکەی خیانەت بمێنێت تاکەی یەکگرتوو و یەک ھەلسوێست نەبین بۆچ وانە لەرابردوو وەرنەگرین.